به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپێكی ئاواره سوورییه‌كان (3) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
له‌كاتی ئاهه‌نگی بووكگواستنه‌وه بووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له كه‌مپی "هۆل" له رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، شانه نووستووه‌كانی رێكخراوی "داعش"، ده‌یان خیوه‌تیان له كه‌رتی چواری كه‌مپه‌كه له كاتی ئاهه‌نگێكی بووكگواستنه‌وه سووتاند.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه بووته هۆی مردنی (3) كه‌س، كه ئافره‌تێك و (2) منداڵن، له‌گه‌ڵ برینداربوونی (38) كه‌سی دیكه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی كوژراوانی كه‌مپی "هۆل" له هه‌ڵكشانه، كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا گه‌یشته (38) كه‌س، به‌پێی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه، ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مپی "هۆل" (62) هه‌زار كه‌سه، كه له په‌نابه‌ری عێراقی و ئاواره‌ی سووری پێكهاتووه، له نێوانیاندا خێزانی چه‌كداره بیانییه‌كانی داعشی تێدایه.
به‌پێی روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌مپی "هۆل"، ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی زۆر كرده‌وه‌ی كوشتنی تێدا روویداوه و رێكخراوی "داعش" له‌پشت ئه‌و تاوانه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، (13) تاوانی كوشتن له مانگی رابردوو و (7) تاوانی كوشتنیش له‌م مانگه روویداوه، دوایین تاوانیش سووتاندنی ئه‌و خیوه‌تانه بووه.
ڤلادیمێر فۆرۆنگۆڤ، بریكاری سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه رێكخراوی داعش له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی (2020)ه‌وه هه‌وڵی خۆرێكخستنه‌وه‌ی داوه و چالاكی گه‌وره‌ی كردووه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی