بایدن: هێرشەکەی سووریا وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر
بە فەرمانی بایدن ھێرش كراوەتە سەر گرووپە چەكدارەكان

K24 – ھەولێر
سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا رایگەیاند، هێرشەکەی ئەمەریكا بۆ سەر گرووپە میلیشیاكان لە سووریا، وەڵامێک بوو بۆ هێرشەکەی سەر هەولێر.
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا نامەیەکی ئاراستەی کۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی کردووە و تێیدا ناوه‌ڕۆك و ورده‌كاری هێرشه‌كه‌ی ئه‌مەریكای بۆ سه‌ر گرووپه میلیشیاكانی شیعه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق - سووریا باسكردووه و ئاشكرای كردووه، به فه‌رمانی ئه‌و هێزه‌كانی ئه‌مەریكا ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازیان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا دژی گرووپه میلیشیاكانی شیعە ئەنجامداوە، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیریان ده‌كرێت.
بایدن له نامه‌كه‌یدا نووسیوویه‌تی، ئه‌و گرووپه میلیشیایانه به‌شداریان له هێرشه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی دژی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق كردووه، له‌نێویشیان هێرشه‌كه‌ی 15ی شوباتی رابردووی شاری هه‌ولێر كه بووه هۆی گیان لەدەستدانی دوو كەس و برینداربوونی كارمه‌ندێكی سوپای ئه‌مەریكا و چوار به‌ڵێنده‌ری دیكه.