تاران به فه‌رمی داوای ئه‌وروپای بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به ئاماده‌بوونی واشنتن ره‌تكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران: وه‌ڵامی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه ده‌ده‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ لابردنی سزاكان وه‌ڵامی گونجاومان ده‌بێت

K24- هه‌ولێر:
ئێران به فه‌رمی داواكارییه‌كی یه‌كێتی ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه، كه پێشنیازی كردبوو تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به ئاماده‌بوونی واشنتن كۆببێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌م دواییه و رێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا، تاران كاته‌كه به‌باش نازانێت بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی، كه له‌لایه‌ن جۆزێف بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه پێشنیازكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دووپاتیكرده‌وه، هیچ گۆڕانێك له ره‌فتاره‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌دی نه‌كراوه و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سیاسه‌ته‌ی فشار خستنه‌سه‌ر ئێران نه‌بووه، كه ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌ستی پێكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئیداره‌ی بایدن هیچ به‌ڵێنێكی بۆ پابه‌ندبوون به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی و بڕیاری 2231 نه‌داوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، جێبه‌جێكردنی پابه‌ندبوونه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه‌وه، پرسێك نییه پێویستی به دانوستان بێت، چونكه سه‌رجه‌م دانوستانه‌كان به‌ر له 5 ساڵ كۆتاییان هاتووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران روونیكرده‌وه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی روون و ئاشكرایه و به كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سزا نایاساییه‌كاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئه‌و رێگایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی واشنتن به پابه‌ندییه‌كانیدا ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها هاتووه، رێگای به‌ره‌و رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی پێویستی به دانوستان یان بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئێران وه‌ڵامی هه‌ر كرده‌وه‌یه‌ك به كرده‌وه‌یه‌كی هاوشێوه ده‌داته‌وه و له‌گه‌ڵ لابردنی سزاكان وه‌ڵامی گونجاوی ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رونیكرده‌وه، هه‌ر كاتێك سزاكانی سه‌ر ئێران لابران، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ پابه‌ندبوون به به‌ڵێنه‌كانی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا و دووپاتیكرده‌وه، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنه‌كه و جۆزێف بۆرێل، هه‌ماهه‌نگكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر مشتومڕییه متمانه‌داره‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، جا چ به‌شێوه‌ی دوو قۆڵی بێت یان فره‌لایه‌نی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، تاران هه‌موو ره‌فتار و كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی واشنتن به هه‌مان شێواز و ئاواز وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
سه‌رچاوه: روسیا الیوم
H.B