"عوسمان رانیه‌یی" ده‌روازه‌یه‌كی نوێ بۆ رانیه و راپه‌ڕین ده‌كاته‌وه
له كتێبكدا یاده‌وه‌رییه‌كانی راپه‌ڕین تۆمار ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
له (30)مین ساڵیادی راپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان، له رۆژانی داهاتوو كتێبێك به قه‌باره‌ی (500) لاپه‌ڕه بڵاوده‌بێته‌وه، كتێبه‌كه به ناوی "رانیه و راپه‌ڕین.. گوڵچنینێك له بیره‌وه‌رییه‌كانم"ه، له‌لایه‌ن "عوسمان رانیه‌یی"یه‌وه نووسراوه.
عوسمان رانیه‌یی، نووسه‌ری كتێبه‌كه گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌دا كتێبه‌كه‌م ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران، وه‌ك كه‌سێكی به‌شدار له راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی گه‌لی كوردستان و شاره شیرینه‌كه‌م، رانیه‌ی پایته‌ختی سه‌رهه‌ڵدان و ئازادی، هاتووم گێڕانه‌وه‌م بۆ ئه‌و رۆژه مه‌زنانه كردووه، به ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بینوومه و لای خۆم یادداشتم كردوون، له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌كی وێنه‌یی و به‌ڵگه‌نامه‌ییدا، له دووتوێی ئه‌م كتێبه‌دا جێمكردوونه‌ته‌وه".

به‌پێی قسه‌كانی نووسه‌ری كتێبه‌كه، "به‌رهه‌مه‌كه یاده‌وری دانسقه و دیكۆمێنتی گرنگی له‌خۆگرتووه"، به شێوازێكی ئه‌ده‌بی داڕێژراوه، كه چێژی خوێندنه‌وه ده‌ورووژێنێت، پێده‌چێت گێڕانه‌وه‌یه‌كی جیاواز و لالێكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ بێت بۆ رووداوه هه‌ره مه‌زن و به‌هاداری سیاسی له مێژووی گه‌لی كوردستان له ده‌یه‌ی كۆتایی سه‌ده‌ی رابردوو، كه راپه‌ڕینی ئاداری ساڵی (1991)ه.
د.ی