تەرمی کەسێک لە دهۆک دۆزرایەوە
زانیاری لەبارەوە ئاشکرا دەکرێت
مەسعود محەمەد، پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک رایگەیاند، لە گوندی ''پێدە'' کە 15 کیلۆمەتر لە سەنتەری دهۆک دوورە، تەرمی پیاوێک دۆزراوەتەوە کە دوێنێ شەو کوژراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کەسەکە ماوەی ساڵێکە لە زیندانە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی لەگەڵ خێزانێک. دوای ئازادبوونی، لە لایەن ئەو ماڵەوە کوژراوە و تەرمەکەی فڕێدراوە.
پێشتر ئەو کەسە خۆی رادەستی ئەو خێزانە کردووە کە کێشەی لەگەڵیان هەبووە، بەڵام لەدوای ئازادکردنی لە زیندان، کوژراوە.