کونسوڵخانەی ئەمەریکا: تا ئێستاش بیری مەلا مستەفا دەکرێت

''ئەمڕۆ یادی ژیانی مەلا مەستەفا دەکەینەوە''

مەلا مستەفا بارزانی
مەلا مستەفا بارزانی

K24- هەولێر:

لە ساڵیای کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، کونسوڵخانەی ئەمەریکا پەیامێک بڵاودەکاتەوە.

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی، ئەمڕۆ یادی ژیان و میراتی مەلا مستەفا بارزانی (1903-1979) دەکەینەوە. کونسوڵخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، تا ئەمڕۆش بیری دەکرێت بۆ ئەو جێگە دەست و خزمەتەی پێشکەشی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردانی کردووە.

ژیان و وێستگەكانی خەبات و تێكۆشانی مەلا مستەفا بارزانی:

- مەلا مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین كوڕی شێخ محەمەدی بارزان، لە 14/3/1903 لە گوندی بارزان لە دایكبووە.

- ساڵی 1904 شێخ محەمەدی باوكی، كۆچی دوایی دەكا و برا گەورەكەی، شێخ عەبدولسەلام ئەركی رێبەرایەتیكردنی بارزانییەكان لە ئەستۆ دەگرێت.

- تەمەنی مەلا مستەفا سێ ساڵ دەبێت كاتێك هێزەكانی سوپای عوسمانی پەلاماری ناوچەكەیان دەدەن و شێخ عەبدولسەلامی برا گەورەی، بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا و دایكیشی، رەوانەی بەندیخانە دەكەن و ماوەی نۆ مانگ لە بەندیخانە دەمێننەوە.

- بەهۆی شێلگیری لەسەر مافەكانی خەڵكی كوردستان و خەبات لە رێگەی سەربەخۆیی كوردستان، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، لە ساڵی 1914 لە مووسڵ لە سێدارە دەدرێت.

- ساڵی 1919 مەلا مستەفا، بە هانای جووڵانەوەی شێخ مەحموودی حەفید لە سلێمانیەوە دەچێ‌ و سەرپەرشتی هێزێكی چەكداری 300 كەسی كردووە.

- ساڵی 1920 شێح ئەحمەدی بارزان، بە نوێنەرایەتی خۆی، مەلا مستەفا رەوانەی باكووری كوردستانی دەكات بۆ ئەوەی چاوی بە شێخ سەعیدی پیران بكەوێت و هەماهەنگی لەگەڵ شۆڕشەكەی دروست بكات.

- لە نێوان ساڵانی 1931 – 1932 سەرپەرشتیی هێزێكی بارزانییەكان دەكات بۆ بەرگریكردن لە دەڤەری (مێرگەسۆر – شێروان) لە بەرامبەر هێزی دای ئینگلیزەكان، لەو شەڕەدا بە هۆی لێهاتوویی و كارزانییەوە، ناوبانگێكی زۆری بەدەست هێنا و توانیوویەتی ناوچەكە بپارێزێت.

وێنه‌یه‌كی پۆسته‌كه‌
وێنه‌یه‌كی پۆسته‌كه‌