ترەمپ بە نھێنی ڤاکسینی وەرگرتووە
وەرگرتنی ڤاکسین بووەتە پرسێکی سیاسی
K24- ئه‌مه‌ریكا- مینیسۆتا:
له‌كاتێكدا كۆمارییه‌كان له رقی سه‌رۆكه دیموكراته‌كه (جۆو بایدن) ڤاكسینه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه‌چی دۆناڵد تره‌مپ و میلانا تره‌مپ-ی خێزانی به نهێنی له مانگی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری 2021) به‌رله‌وه‌ی كۆشكی سپی جێهێڵن، ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
تێكڕای ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌هه‌موو چین و توێژ و ره‌گه‌ز و ئاسته‌كان ئاماده‌گیان تێدایه كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، كه‌چی كۆمارییه‌كان ئاماده‌نین بچنه پرۆسه‌ی ڤاكسهنهیشنهوه.
به‌پێی راپرسییه‌كی سه‌نته‌ری CIVIQS كۆمارییه سپی پێسته‌كان له‌هه‌موو توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی زیاتر ڤاكسینه‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك 56% كۆمارییه‌كان ره‌تیده‌كه‌نه‌وه یان خۆیان یه‌كلانه‌كردۆته‌وه و له‌به‌رنامه‌و پلانیاندا نییه كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن ئه‌گه‌ر به‌رده‌ستیش بێت. ته‌نیا 47%ی راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه كۆمارییه‌كان ده‌ڵێن ڤاكسینه‌كه وه‌رده‌گرین.
7%ی دیموكراته‌كان ئاماده‌نین ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن، به‌ڵام 47%ی كه‌سانی بێلایه‌ن پێیانوایه ڤاكسین ئاماده‌بێت وه‌ریده‌گرن.
راپرسیه‌كه له9ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2020) تا 23ی شوبات (فێبرایه‌ری 2021) خایاندووه. به‌پێی راپرسییه‌كه ره‌شپێسته‌كان و ئه‌مه‌ریكییه لاتینییه‌كان زیاتر ئاماده‌گییان تێدایه كه ڤاكسین وه‌رگرتن، چونكه راپرسییه‌كه ده‌ریخستووه 31%ی ره‌شپێسته‌كان و 30%ی لاتینییه‌كان ئاماده‌نین یان خۆیان یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه.
به‌پێی شیكارێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز، ئه‌م تێڕوانینه له دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه دروستبووه، به‌ڵام كاتێك له راپرسییه‌كه ده‌ڕوانیت بۆت ده‌ره‌كه‌وێت كه تێڕوانین بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له مانگی كانوونی یه‌كه‌می (دیسێمبه‌ری 2020)ه‌وه رێچه‌كه‌ی نه‌گۆڕاوه و زیادی نه‌كردووه، به‌ڵام لای سپی پێسته دیموكراتییه‌كان و ره‌شپێسته‌كان و لاتینییه‌كان، رێژه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه، كه‌میكردووه. واته زیاتر ئاماده‌ییان تێدایه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن كه پێده‌چێت بۆ لایه‌نگیری ئیداره‌ی تره‌مپ بگه‌ڕێته‌وه.
له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانی شه‌وی رابردوو 1ی ئادار (مارس-ی 2021) كه‌ناڵی ئێن بی سی نیوز له‌سه‌ر زاری یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی تره‌مپ-ه‌وه ئاشكرای كرد كه دۆناڵد تره‌مپ و مێلانیا تره‌مپ به نهێنی له‌مانگی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ر-ی 2021) به‌رله‌وه‌ی كۆشكی سپی بهجێبهێڵن، ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
به‌پێی پێگه‌ی COVXXY كه پرۆژه‌یه‌كی زانكۆی ئیندیانا-یه له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئاستی ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له ئه‌مه‌ریكا به‌توندی به‌ستراوه‌ته‌وه به سیاسه‌ته‌وه.
پێگه‌كه نمونه‌ی ویلایه‌ته شینهكانی (دیموکراتەکان) هێناوه‌ته‌وه، بە تێكڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه تێیدا كه‌متره له‌و ویلایه‌ته سووره‌كان. هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی نۆرس داكۆتا و میسیسیپی و وایمینگ ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه تێیدا زۆره، چونكه به ویلایه‌تی كۆمارییه‌كان ناسراون. هه‌رچی ویلایه‌ته‌كانی رۆد ئایلاند، ماساچوست و كۆنێتیكت رێژه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه تێیاندا نزمه.
له‌كاتێكدا ڤاكسین هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه و پێویسته به‌هه‌ند وه‌رگیرێت. باشترین به‌ڵگه‌ش دۆناڵد تره‌مپ پێش (پرۆ-تره‌مپ) یه‌كان ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
تره‌مپ له‌چه‌ند مانگی رابردوودا بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌وه ئه‌كرد كه ڤاكسینی كۆرۆنا هیچ كاریگه‌ری نییه و ماسكی نه‌ده‌پۆشی له‌كاتێكدا له مانگی تشرینی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2020) دۆناڵد تره‌مپ هاوشانی مێلانیا -ی خێزانی تووشی كۆرۆنا بوون.
رۆژی 28ی شوبات (فێبرایه‌ری 2021) دۆناڵد تره‌مپ له‌چوارچێوه‌ی كۆنگره‌ی كاری سیاسی كهنسهرڤاتیڤهكان (نەریتپارێزەکان) شانازی بهوهوهكرد كه ئیداره‌كه‌ی تووشی رهخنهبۆتهوه به‌هۆی پلانی ڤاكسهنهیشنهوه. هه‌روه‌ها ئه‌و هانی خه‌ڵكی دا كه ڤاكسینه‌كه وه‌رگرن بێئه‌وه‌ی ئاماژه به‌وه بدات كه خۆی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌دا، سه‌رۆك جۆو بایدن به ئاشكرا هه‌ردوو ژه‌م (دۆز)ی ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت وه‌ك هه‌وڵێك بۆ باوه‌ڕبوون به سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كه. هه‌روه‌ها هه‌ریه‌ك له بێل كلنتۆن و جۆرج ده‌بلیو بۆش و باراك ئۆباما سه‌رۆكانی پێشوو به ئاشكرا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت، به‌ڵام تره‌مپ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.