به‌ریتانیا: ده‌بێت هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بكشێنه‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال

K24- هه‌ولێر:
باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی عێراق و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێر راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هێرشانه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نین و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی رووبه‌ڕووی یاسای بكرێنه‌وه و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ هاوكاریكردنی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق نیشاندا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشانه، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه، جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌بێت رێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و هێزه ناشه‌رعییه‌كان له‌و سنووره بكشێنه‌وه سه‌قامگیری بۆ شنگال بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی ده‌نگوباسی كوردستان24 ستیفێن هیكی، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كه‌ی سه‌ر شاری هه‌ولێری راگه‌یاند و گوتی: ئێمه پێمان وایه ئه‌م هێرشانه به‌ته‌واوه‌تی قبووڵكراو نین و ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وه‌یه به‌گوێره‌ی یاسا سزا بدرێن و گوتیشی: بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و تاوانبارانه ئاماده‌ین یارمه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بده‌ین.
گرنگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و عێراق بۆ به‌ریتانیا:
هیكی گوتیشی: به‌ریتانیا به روونی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه و عێراق رۆڵی گرنگی هه‌یه بۆ به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستانیش زۆر گرنگه به‌لای به‌ریتانیاوه و جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان له هه‌ولێر و به‌غدا كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بینه‌وه كه ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه و باشتریش بكرێت، مافی هه‌موو عێراقییه‌كان و هه‌رێمی كوردستانه كه ئاسایش و سه‌قامگیرییان هه‌بێت. ئێمه زۆر خۆشحاڵین كه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌یه.
هه‌روه‌ها گوتی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه زۆر گرنگه فێری وانه‌یه‌ك ببین له شه‌ڕی دژ به داعش، به‌تایبه‌ت بۆ من زۆر گرنگه كه ده‌بێت به‌رده‌وامبین له پاڵپشتیكردنی هێزه عێراقییه‌كان و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه نه‌ده‌ن هیچ بۆشاییه‌ك دروست بێت، تاوه‌كو ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆرستان، هه‌ر بۆیه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هاوپه‌یمانی ناتۆ له عێراق تا ئێستاش له‌سه‌ر راهێنان و پڕچه‌ككردن و راوێژپێدان به پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وامن له داهاتووشدا له‌سه‌ر ئه‌و رۆڵه به‌رده‌وام ده‌بین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ده‌بێت دڵنیابینه‌وه كه هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی بۆ پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه بۆ داعش نه‌ڕه‌خسێته‌وه.
هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا له‌ساره‌ی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق و رێككه‌وتنی شنگال:
سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 له ده‌ستووری عێراق كه تایبه‌ته به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا دووپاتیكرده‌وه: ئێمه پێمانوایه كه جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 زۆر گرنگه و ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین باشترین رێگه بۆ به‌ره‌وپێشچوون له‌و بابه‌ته، به‌رده‌وامیدانه به گفتوگۆ له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
گوتیشی: دڵخۆشم كه تا ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی سوودبه‌خش له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی كازمیدا هه‌یه، هه‌روه‌ها هانی هه‌ردوو حكومه‌ته‌كان ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌یه‌كی باش بدۆزنه‌وه، كه رێككه‌وتنه‌كه‌ی شنگالیش جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌و رێككه‌وتنه زۆر گرنگه، دواتریش ده‌بێت هێزه ناشه‌رعییه‌كان له شنگال بكشێنه‌وه، ئه‌وكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كه‌ش ده‌بێت، باشترین رێگه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وامیدانی دیالۆگی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختی كرده‌وه، ئێمه وه‌ك به‌ریتانیا و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پاڵپشتی دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ین.
هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال له دیدیی به‌ریتانیاوه:
تایبه‌ت به هۆكاره‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگالیش ستیفێن هیكی به‌ڕوونی گوتی: من ده‌توانم بڵێم كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه زیانمه‌ندی یه‌كه‌م له دواكه‌وتنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه خه‌ڵكی ره‌سه‌نی شنگاله، ئێمه پاڵپشتی له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، به‌ڕای من نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیری له شنگال له‌لایه‌ك و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌و ناوچه‌یه له لایه‌كی دیكه‌وه، دوو هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ جێبه‌جێنه‌كردنی ئه‌و رێككه‌وتنه، كه ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بوونه‌ته فاكته‌ر بۆ نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه هیوادارین هێزه عێراقییه‌كان بتوانن ئاسایش بۆ شنگال و ده‌وروبه‌ری دابین بكه‌ن، من پێشوازی له رۆڵی زۆر باش و ئه‌رێنیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، له‌وه‌ی كه رێككه‌وتنی كردووه و پێیه‌وه پابه‌نده و زۆر گرنگیشه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكرێته‌وه و رێككه‌وتنی شنگال وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاڵپشتیكردنی بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی:
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیاش بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا جه‌ختی كرده‌وه: من زۆر شانازی به‌و هاوكارییانه ده‌كه‌م كه به‌ریتانیا له‌ڕێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و دڵنیاشم له‌وه‌ی، كه له‌سه‌ر ئه‌و هاوكارییانه به‌رده‌وام ده‌بێت.
گوتیشی: ئێمه دمانه‌وێت پاڵپشتییه‌كی زۆر باشی پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بین و زۆر له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كار ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ریفۆرمه سه‌ر بگرێت، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وا كارێكی باش ده‌بێت و گومانم له‌وه نییه كه پێشمه‌رگه ده‌بێته هێزێكی تۆكمه و یه‌كگرتووی به‌هێز له هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه به‌رده‌وامین له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه له رێگه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتی و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و زۆر گرنگه ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌مان به‌رده‌وام بن، بۆ ئه‌وه‌ی هانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بده‌ین له پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وام بێت و به‌ریتانیا دۆستێكی زۆر نزیكی پێشمه‌رگه‌یه.
رۆڵی به‌ریتانیا له یه‌كحستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه:
سه‌باره‌ت به رۆلێ به‌ریتانیا له یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی چاكسازیدا، ستیفێن هیكی جه‌ختی كرده‌وه، من خۆشحاڵم كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كراوه له‌و باره‌یه‌وه، به‌ر له چه‌ند مانگێك قسه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ت كردووه و له 26 پڕۆژه‌ی جیاوازدا كار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به‌ته‌واوی یه‌كبخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كاتی ده‌وێت، له‌هه‌ردوو لاوه كاتی ده‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌نه رێككه‌وتن. به‌ریتانیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له‌و 26 پڕۆژه‌یه هاوكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به هاوكاری نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه و ده‌بێت هه‌ردوو حزبه سیاسیه‌كانی كوردستینایش (پارتی و یه‌كێتی) خواستێكیان بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هه‌بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێك بكه‌ون، بۆئه‌وه‌ی ببنه‌وه به هێزێكی پته‌وی یه‌كگرتوو، تاوه‌كو به‌شێوه‌یه‌كی باشتر پارێزگاری له ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی له پرۆسه‌ی چاكسازیدا:
سه‌باره‌ت به هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ریتانیا بۆ هه‌نگاوه‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌ت بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، باڵیۆزی به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه، من زۆر دڵخۆشم و به پێداگیرییه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازی، من له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی قسه‌م كردووه و ئه‌ویش دیدگایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه و ده‌یه‌وێت چاكسازیی راسته‌قینه بكات، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به‌هۆی ئه‌و دۆخه ئابوورییه‌ی كه هاته پێشه‌وه، نه‌ك له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری جیهان و هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وت له جیهان دۆخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ختتر كردووه.
دیدگای به‌ریتانیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێم به كه‌رتی تایبه‌ت:
له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئێمه هه‌میشه پاڵپشتی رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ و دادپه‌روه‌رانه له نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقدا كردووه.
سه‌باره‌ت به گرنگیدانی حكومه‌تی هه‌رێمیش به كه‌رتی تایبه‌ت گوتی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌شی ده‌یه‌وێت گرنگی به كه‌رتی تایبه‌ت و هێزی كار بدات و ئه‌و هاوبه‌شییه به‌هێز بكات، كه له‌نێوان كه‌رتی تایبه‌ت و حكومه‌تدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان، كه ئایا چاره‌نووسی نرخی نه‌وت چی ده‌بێت و ده‌رفه‌تی كار تا چه‌ند ده‌ڕه‌خسێت، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر ده‌یانه‌وێت بچنه كه‌رتی تایبه‌ت، ئه‌گه‌ر سه‌قامگیری و دڵنیاییان هه‌بێت، ئه‌مه‌ش به باشتركردنی دۆخی كار و كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كرێت، نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو له سه‌رانسه‌ری عێراق.
كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی به‌ریتانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق:
سه‌باره‌ت به هاندانی كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا گوتی: زۆر كۆمپانیا هه‌ن له عێراق و له هه‌رێمی كوردستان، كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و راوێژیان پێ ده‌ده‌م، بۆ ئه‌وه‌ی بێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام دوو به‌ربه‌ست هه‌ن، یه‌كێكیان ئاسایش و سه‌قامگیرییه، كه زۆرێكیان له دۆخی ئه‌منیی عێراق نیگه‌رانن، به‌ربه‌ستی دووه‌م هه‌بوونی بیرۆكراسی و گه‌نده‌ڵییه، كه ده‌بێت له‌ناوبردنی بیرۆكراسی، رۆتینات و گه‌نده‌ڵی كاری له‌پێشینه‌ی عێراق بێت. من ده‌زانم كه زۆرێك له كۆمپانیای به‌ریتانی هه‌ن له كه‌رته جیاوازه‌كانی وك كه‌رتی گه‌شتوگوزار كار ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاسایش به‌ره‌و باشتر بچێت و دۆخی بزنس له عێراق باشتر بێت، دڵنیام كه له داهاتوودا وه‌به‌رهێنه‌رانی به‌ریتانی روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوكارییه ته‌ندروستییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له‌سه‌رده‌می كۆرۆنادا:
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی به‌ریتانیا بۆ پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا به عێراق و هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزی به‌ریتانیا گوتی: راسته كه به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتنێكی زۆر باشی له لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان و دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كه به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا به‌ده‌ست هێناوه، ئێمه ئێستا 20 ملیۆن ڤاكسینمان به هاووڵاتیانی خۆمان داوه، به‌ڵام ئێمه ده‌مانه‌وێت وڵاتانی دیكه‌ش سوودمه‌ند بن، له‌وانه‌ش عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
ئاشكراشیكرد، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌دروستی عێراقه‌وه كارمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببینه‌وه كه ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گاته عێراق، دڵخۆشم كه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی كۆڤاكسه، بینیمان ڤاكسینه‌كه‌ش گه‌یشته عێراق و هیوادارم به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان له‌ناویشیاندا هه‌رێمی كوردستان پشكی خۆی پێ بدرێت و جارێكی دیكه ژیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ئاسایی ببێته‌وه.
رۆڵی به‌ریتانیا له نزیككردنه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا:
سه‌باره‌ت به رۆڵی به‌یتانیا له نزیككردنه‌وه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له به‌غدا گوتی: من له‌وباوه‌ڕه‌دام، به‌ریتانیا مێژوویه‌كی له پاڵپشتیكردنی هه‌رێمی كوردستان و كورد هه‌یه كاتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وته ژێرهه‌ڕه‌شه‌كانی داعش، به‌ریتانیا رۆڵێكی زۆر باشی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا بینی له هاوكاری كردنی هه‌رێمی كوردستان و ئێستاش ئه‌ندامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌یه، كه له شه‌ڕی دژ به داعش به هاوكاری له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و سوپای عێراق توانیمان ئه‌فسانه‌ی ئه‌و رێكخراوه تێكبشكێنین و له‌و هاوكاریكردنه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین و له‌و دۆخه هه‌ستیاره‌دا له نزیكه‌وه كار له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: من پێموایه و زۆر دڵنیاشم كه بۆ داهاتوو ئه‌و هاوبه‌شییه به‌هێز ده‌بێت، نه‌ك ته‌نیا له بواری سه‌ربازی، به‌ڵكو له‌بواری په‌روه‌رده و ئابووری و بازرگانی، بۆ نموونه ژماره‌یه‌كی زۆری كورسی خوێندنمان به‌و قوتابییه كوردانه داوه، كه ماسته‌ر له به‌ریتانیا ده‌خوێنن و زۆر سه‌رسامم به توانای گه‌نجه‌كانی كوردستان، كه به‌ڕاستی كه‌سی لێهاتوون و ده‌توانن له‌و كوردانه‌ش بپرسن، كه له به‌ریتانیا ده‌ژین كه په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵیان هه‌یه و دڵنیاشم ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزتر ده‌بێت.
H.B