كوردستان24 چیرۆكی به‌یه‌كشادبوونه‌وه‌ی خوشك و برایه‌ك دوای 22 ساڵ دابڕان ده‌گێڕێته‌وه
مازن: بێ‌ئومێد ببووم له دۆزینه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌م، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی هه‌رێم جارێکی دیكه ژیانیان پێ بەخشیمەوە
K24- هه‌ولێر:
کوردستان24 چیرۆکی به‌یه‌كتر شادبوونەوەی خوشك و برایەك لە دوای 22 ساڵ دابڕان دەگێڕێتەوە، لەدوای ئەوەی براکەیان لە ساڵی 1999 بڕیار دەدات، کۆچ بۆ ئەوروپا بکات.
مازن محه‌مه‌د ئه‌و ھاووڵاتییە عێراقییەیه و دوای ئەوەی لە كۆتایی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كان به هۆی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی پێشووی عێراق بڕیارده‌دات عێراق جێبهێڵێت، دواتر ده‌چێته ئه‌وروپا و له رۆمانیا و ئه‌ڵمانیا و دواتر له دانیمارك ده‌مێنێته‌وه، و په‌یوه‌ندیشی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی نامێنێت، دواتر ده‌ست ده‌كات به سۆراخی كه‌سوكاره‌كه‌ی. مازن و خوشکەکەی ئەم چیرۆکە تراژیدییە بۆ کوردستان24 دەگێڕنەوە.
دوای دوو ساڵ له جێهێشتنی عێراق، هیچ ئاگایه‌كی لە خێزانەکەی نامێنێت و ساڵی 2019 دەگەڕێتەوە عێراق، ھەموو عێراق گەڕاوە بەدوای خێزانەکەیدا کەس وەڵامی نەداوەتەوە.
مازن چێرۆکێکی تراژیدی ھەیە، تەمەنێکی لە بێ کەسی و دووری لە خوشك و براکانی ژیاوە، ئەو دەڵێت: بێ ئومێد بووم لە دۆزینەوەیان، بەڵام حکومەتی هه‌رێمى کوردستان و دەزگا ئەمنییەکانی هه‌رێم جارێکی دیكه ژیانیان پێ بەخشیمەوە.
چیرۆكی مازن و نادیه‌ی خوشكی له‌م پاكێجه‌دا ببینه: