عێراق: لە ماوەی ساڵێكدا قەرزەكانی كوەیت دەدەینەوە
عێراق بڕی 49 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی كوەیتی داوەتەوە
K24 - ھەولێر
راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پێشبینی ده‌كات له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واوی قه‌رزه‌كانی كوه‌یت بده‌نه‌وه.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سهرۆكوزهیرانی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو بڕی 49 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی قه‌ره‌بووی جه‌نگیان به كوه‌یت داوه، ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر عێراق ماوه‌ته ته‌نیا 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یداوه، ئێستاش له‌لایه‌ن سندووقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ره‌بوو، له 3%ی داهاتی هه‌نارده‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی كوه‌یت ده‌بڕێت. پێشبینی ده‌كات به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، له ماوه‌ی ساڵێك یان زیاتر ته‌واوی قه‌رزه‌كه بدرێته‌وه.
له ساڵی 1991 لیژنه‌ی قه‌ره‌بوو له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌هۆی جه‌نگی داگیركردنی كوه‌یت و زیانگه‌یاندن به‌و وڵاته، حكومه‌تی عێراقی ناچاركرد به بڕی 52.2 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی كوه‌یت بكاته‌وه.