له پۆلینی یوێفا ریال مه‌دریدی باشترینی ئه‌ورووپایه

ریال مه‌درید پارێزگاری له پێشه‌نگی پۆلێنی كرد وه‌كو باشترین یانه‌ی كیشوه‌ره پیره‌كه و له پێشه‌نگی لیستی باشترینه‌كانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌وڕوپا بۆ ساڵی 2016 مایه‌وه.
ریال مه‌درید له‌م وه‌رزه 36.671 خاڵی كۆكردۆته‌وه به كۆی گشتی 175.028 خاڵ پێشه‌نگی باشترینه‌كانی گرتووه، دوای ئه‌ویش له پله‌ی دووه‌م بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی ده‌بینرێت، پله‌ی سێیه‌میش بووه‌ته به‌شی بارسێلۆنا.
یانه‌ی چێڵسی هه‌رچه‌نده له سێ وه‌رزی رابردوو له پاڵه‌وانییه‌تیه ئه‌وڕوپیه‌كان دووركه‌وتۆته‌وه به‌ڵام شوێنی خۆی له‌نێوان باشترینه‌كان كردۆته‌وه و له خانه‌ی پێنجه‌م ده‌بینرێـت.
ریزبه‌ندی باشترینه‌كانی به‌مشێوه‌یه :
1- ریال مه‌درید 175.028 خاڵ
2- بایرن میونشن 163.035 خاڵ
3- بارسێلۆنا 159.028 خاڵ
4- ئاتلێتیكۆ مه‌درید 143.028 خاڵ
5- چێڵسی 136.256 خاڵ
6- بێنفیكا 116.616 خاڵ
7- پاریس سانجێرمان 112.549 خاڵ
8- بۆروسیا دۆرتمۆند 110.035 خاڵ
9- یوڤێنتۆس 107.087 خاڵ
10- ئارسێناڵ 105.256 خاڵ