كاتژمێر 12ـی ئه‌مشه‌و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ پارێزگای هه‌ولێر داده‌خرێن
هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، هاووڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ ناو پارێزگای هه‌ولێر داده‌خه‌ن.
موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو، به‌ڕێوه‌به‌ری بازگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر، به كوردستان24ی راگه‌یاند، له كاتژمێر 12ی شه‌وی چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هاتن بۆ ناو هه‌ولێر، له پارێزگاكانی دیكه‌ی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق داده‌خرێن و رێگه به هیچ هاووڵاتییه‌ك و گه‌شتیارێكیش نادرێت بێته ناو پارێزگای هه‌ولێر.
موقه‌ده‌م سه‌لام خۆشناو داوا له هه‌موو هاووڵاتیان ده‌كات، كه به نیازن له رۆژانی كۆتایی هه‌فته بێنه ناو پارێزگای هه‌ولێر، له كاتژمێر 12ی شه‌وی چوارشه‌ممه نه‌یه‌ن و خۆیان له رێگه نه‌ده‌ن، چونكه به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆن به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌نادرێت كه‌س بێته ناو هه‌ولێر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هاتووچۆ له ناوخۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاساییه، ته‌نیا رێگه به هاووڵاتیان و گه‌شتیارانی پارێزگاكانی دیكه نادرێت بێنه ناو هه‌ولێر، بڕیاره‌كه‌ی له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌وه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت تاوەكو شه‌وی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌كشه‌ممه بازگه‌كان به داخراوی ده‌مێننه‌وه.
به گوێره‌ی بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری عێراق لە رۆژانی 5 تاوەکو 7/ 3/ 2021 دادەخرێن، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمیە حکومی و دیپلۆماسیەکان و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوەکان.