حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرزبوونەوە

دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا

پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، 237 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستی، 112 کەس لە هەولێر، 78 کەس لە دهۆک، 38 کەس لە سلێمانی و شەش کەس لە گەرمیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەروەها، دوو کەس لە هەولێر و کەسێک لە دهۆک بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

١. پشکنین: (٥٢٢٩ پشکنینی نوێ)
• (٢٣٠٣) هەولێر
• (٨٢٤) سلێمانی
• (١٧٥٠) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٣١٢) گەرمیان
• (٤٠) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: (٢٣٧ تووشبووی نوێ)
• (١١٢) هەولێر
• (٤٥) سلێمانی
• (٧٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٨) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: (١٧٤ چاکبوون)
• (٤٣) هەولێر
• (٣٨) سلێمانی
• (٨٧) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٦) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
٤. مردن: (٣ مردن)
• (٢) هەولێر
• (٠) سلێمانی
• (١) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٢٠٢٠٣٤ (٤٣٠٦٥٧ هەولێر، ٢٤٧٦٩٧ سلێمانی، ٥١٦١١٤ دهۆك، ٧٥٦٦ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٩٥٨٧ (٣٨٢٠٣ هەولێر، ٣١٦٤٥ سلێمانی، ٣٦٦٣٦ دهۆك، ٣١٠٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٠٣٩١٨ (٣٦٣٣٨ هەولێر، ٢٩٣٥٦ سلێمانی، ٣٥٢٦٤ دهۆك، ٢٩٦٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢١٤٤ (٩٢٨ هەولێر، ٥٨٢ سلێمانی، ٦٣٤ دهۆك، ٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٥٢٥ (٩٣٧ هەولێر، ١٧٠٧ سلێمانی، ٧٣٨ دهۆك، ١٤٣ هەڵەبجە)