به بێ به‌شدارى كورد جبوورى له‌گه‌ڵ كوتله‌كان كۆبوويه‌وه
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان، به ده‌ركردنی راگەیەنراوێكی حه‌وت خاڵی كۆتایی هات.
K24 – هه‌ولێر:
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله سیاسیه‌كانی ناو په‌رله‌مان، به ده‌ركردنی راگەیەنراوێكی حه‌وت خاڵی كۆتایی هات.
لەو كۆبوونه‌وه‌یەدا هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی ئه‌منی و به‌رگری و دارایی و ئابووری ئامادە بوون، له راگەیەنراوی كۆتاییشدا حه‌وت خاڵ خراونەتە ڕوو، له‌وانه‌ش چاودێری پرۆژه‌ی دیموكراتی و پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌روه‌ها پێویستیی كۆبوونەوەی به‌په‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئاماده‌بوونی ھەموو پێكهاته‌كان له‌م هه‌فته‌یه‌دا.
هه‌روه‌ها جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی بۆ په‌رله‌مان، به له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه تووشی عێراق بووە، به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندنراوەكە بوو.
له خاڵێكی دیكه‌ی راگەیەنراوەكەدا جه‌خت له‌سه‌ر هاوهه‌ڵوێستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و دوورخستنه‌وه و سزادانی گه‌نده‌ڵكاران كرایه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ی سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی كوتله سیاسیه‌كان، به‌بێ بەشداریكردنی لایه‌نه كوردیيه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.