پاپا فرانسیس گه‌یشته به‌غدا
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێكی سێ رۆژه به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وت و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی پێشوازی لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به سه‌ردانێكی سێ رۆژه به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وت و كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌یشته به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا، پاپا فرانسیس، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له نه‌جه‌ف و ناسریه و هه‌ولێر و مووسڵ بكات.
رێكاری توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی عێراق و سه‌لامه‌تی پاپا له كاتی مانه‌وه‌ی له عێراق گیراوه‌ته به‌ر.
هاوكات سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه، په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌نگی به عێراق هه‌ڵچینوه و ژماره‌ی تووشبووان له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌س.
پاپا دوێنێ په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عێراق كرد و گوتی: له‌م سه‌ردانه‌مدا تامه‌زرۆم خه‌ڵكی عێراق ببینم، چونكه ئه‌وان زۆر مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه.
پاپا سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ دیده‌نی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و دواتر دێته هه‌ولێر و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری له‌گه‌ڵ هه‌زاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی ده‌خوێنێت.