پاپا فرانسیس گه‌یشته كۆشكی به‌غدا
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، دوای پێشوازیلێكرانی له لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا گه‌یشته كۆشكی به‌غدا و له لایه‌ن سه‌رۆك كۆماری عێراقی ئیتیحادی، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح، پێشوازی لێكرا.
K24 – هه‌ولێر:

پاپا فرانسیس، ئه‌مڕۆ له سه‌ردانێكی مێژوویی‌دا بۆ عێراق، گه‌یشته به‌غدا و له فڕۆكه‌خانه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه‌وه پێشوازی لێكرا.
دوای دیداری له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، پاپا به‌ره‌و كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماریی عێراق به‌ڕێكه‌وت.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا، پاپا فرانسیس، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له نه‌جه‌ف و ناسریه و هه‌ولێر و مووسڵ بكات.
رێكاری توندی ئه‌منی بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی عێراق و سه‌لامه‌تی پاپا له كاتی مانه‌وه‌ی له عێراق گیراوه‌ته به‌ر.
هاوكات سه‌ردانه‌كه له كاتێكدایه، په‌تای كۆرۆنا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ته‌نگی به عێراق هه‌ڵچینوه و ژماره‌ی تووشبووان له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی پێنج هه‌زار كه‌س.
پاپا دوێنێ په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عێراق كرد و گوتی: له‌م سه‌ردانه‌مدا تامه‌زرۆم خه‌ڵكی عێراق ببینم، چونكه ئه‌وان زۆر مه‌ینه‌تیان چه‌شتووه.
پاپا سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات بۆ دیده‌نی ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی و دواتر دێته هه‌ولێر و له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری له‌گه‌ڵ هه‌زاران كریستیاندا نوێژ بۆ ئاشتیی ده‌خوێنێت.