پاپا فرانسیس له كۆشكی به‌غدا وتارێكی پێشكه‌ش كرد
"ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی، كه بۆ نیازپاكی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات كار ده‌كه‌ن"

K24 - هه‌ولێر:
پاپا فرانسیس، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق، له كۆشی به‌غدا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی عێراقی رایگه‌یاند، عێراق مه‌ینه‌تی زۆری به‌ده‌ست تیرۆره‌وه بینیوه و ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی، كه كار بۆ نیازپاكی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات ده‌كه‌ن.
پاپا فرانسیس گوتی: "سه‌ردانه‌كه‌م له كاتێكدایه، كه جیهان ده‌یه‌وێت په‌تای كۆرۆنا تێپه‌ڕێنێت، ده‌بێ هه‌مووان پابه‌ندی بنه‌ماكانی ئاشتی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان بین. ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا كه كاریگه‌ری ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی لێكهوتهوه، پێویسته به كۆششی هاوبه‌ش هه‌یه و ده‌بێت ڤاكسین به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌ش بكرێت و ده‌بێت داهاتوویه‌ك بنیادبنێین، كه یه‌كگرتوومان بكات، نه‌ك ناكۆكمان بكات".
گوتیشی: "له چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، عێراق به هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه زۆر نه‌هامه‌تی چه‌شت، هه‌روه‌ها تیرۆر و ململانێ مه‌زهه‌بییه‌كان كاریگه‌ربوون، وێرانكاری و ماڵوێرانی و مه‌رگی لێكهوتهوه، برینی زۆر قووڵی دروستكرد، كه ساڵانی زۆر ده‌وێت تا ساڕ‌ێژ ده‌بن".
پاپای ڤاتیكان ئاماژی به‌وه كرد، "ئێزدییه‌كان رووبه‌رووی ھێرشێكی هه‌مه‌جی و نامرۆڤانه بوونه‌وه، به هۆی ناسنامه ئاینییهكهیانهوه رووبه‌ڕووی سته‌م و كوشتن و هه‌ڕه‌شه‌كردن بوونه‌وه، بوونی ئاین و ئایینزای جیاواز له هه‌زاران ساڵی رابردوودا له عێراق، ده‌بێت ببێته مایه‌ی به‌هێزی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیش هه‌ر به‌م خاڵه جیاده‌كرێته‌وه".
پاپا روونیكرده‌وه، "پێكه‌وه‌ژیانی برایانه پێویستی به گفتوگۆیه‌كی ئارامگر و راستگۆیانه هه‌یه، گفتوگۆیه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای یاسا، كه ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به كۆششی هه‌مووان هه‌یه، داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، پشتیوانی له گیانی برایه‌تی بكه‌ن، پێویسته رووبه‌رووی په‌تای گه‌نده‌ڵی و هه‌موو شتێكی ناڕه‌وا ببنه‌وه، به‌م رێگه‌یه ده‌توانین سه‌قامگیری زیاتر ببێت و كاری زیاتر بۆ گه‌نجان بڕه‌خسێت، كه زۆرینه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ن، رێز له هه‌وڵه‌كان ده‌گرم، كه هه‌وڵی بۆ دراوه، ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ ده‌نگی ئه‌و ژن و پیاوانه‌ی كه بۆ نیازپاكی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات كار ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "ده‌بێت چه‌كه‌كان بێ ده‌نگ بكرێن، ده‌بێت سنوورێكی بۆ دابندرێت لێره بێت، یان له هه‌ر شوێنێك، ده‌بێت به‌رژوه‌ندییه تایبه‌تییه‌كان وه‌لابنرێن، توندوتیژی و توندڕه‌وی با به‌س بێت و ئه‌م وڵاته له رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی راشكاوانه بنیاد بنرێت، با ده‌رفه‌ت به ئاشته‌وایی و چاكه‌ی گشتی بده‌ین".
پاپا فرانسیس جه‌ختی كرده‌وه، "عێراق ده‌یه‌وێت كار به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتی بكات، كه ده‌بێت هه‌موو پێكهاته‌كان به‌شداربن و ده‌بێت مافی ته‌واوی هاووڵاتییان زامن بكرێت، نابێت كه‌س به هاووڵاتی پله دوو هه‌ژمار بكرێت. كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵی زۆر له پێناو ئاشتی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گێڕێت".
د.ی