وەزیری وزەی سعوودییە باس لە داهاتووی نرخی نەوت دەکات
نرخی نەوت بە بەرزی دەمێنێتەوە؟
K24- هەولێر:
وەزیری وزەی سعوودییە، عبدولعەزیز بن سەلمان ئەلسعود، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک رایگەیاند، نازانین ئەگەر نرخی نەوت بە بەرزی بمێنێتەوە.
وەزیری دەرەوەی سعوودییە لە میلانی ئیتاڵیەوە رایگەیاند، سەیری میلان بکەن، دەزانن ئەمڕۆ چی روودەدات.
میلان یەکەم شاری ئیتاڵیا بوو کە کەرەنتینی راگەیاند، ئەمساڵیش بە هەمان شێوە کەرەنتینی راگەیاندووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی سعوودییە گووتی، گەر سەیری دۆخەکە بکەین بەمجۆرە، دڵنیا نین لە داهاتووی نرخی نەوت.
سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، رێکخراوی ئۆپێک بڕیاریدا بەرهەم زیاد نەکات، ئەمەش نرخی نەوتی بەرزکردەوە. نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ئێستا بە 69 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک بەرمیل نەوت تێکساسیش، بە 65 دۆلار و 89 سەنت.