سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكومەتی هەنگاریا دەكات

هه‌نگاریا سوپاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كریستیانه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌نگاریا
سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كریستیانه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌نگاریا

K24 - هه‌ولێر:

ڕۆژی شەممە 6ـی ئاداری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئیستڤان ئمری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئامادە بوو، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكومەتی هەنگاریا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی سوپاسگوزاری هەرێمی كوردستانە كە كەشێكی وای ڕەخساندووە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە ئاشتی و پێكەوەژیاندا لەگەڵ یەكتر بژیین. هەروەها هەنگاریا شانازی بەوە دەكات كە هێزەكانی شانبەشانی هەرێمی كوردستان بەشدار بووە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان. سوپاسی حكومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەریان كردووە.

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی  سوپاسی حكوومەتی هەنگاریای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە.

پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.

سه‌رۆك بارزانی و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری كریستیانه‌كان له‌ حكومه‌تی هه‌نگاریا