كوردستان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له پێشوازی پاپا فرانسیس
سه‌رۆكی حكومه‌ت سوپاسی کارمەندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خۆبەخش و پیاوانی ئایینی و بەڕێوەبەرانی کەنیسه و فه‌رمانگه خزمەتگوزارییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام، به گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، پێشوازی گه‌رمی هاووڵاتیان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه جیاوازه‌كانی كوردستان له پاپا فرانسیس نیشانده‌دات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، سوپاسی کارمەندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و خۆبەخش و پیاوانی ئایینی و بەڕێوەبەرانی کەنیسه و فه‌رمانگه خزمەتگوزارییه‌كان ده‌كات بۆ خزمەت و ئه‌رك و ماندووبوونیان، له رۆژی پێشوازیكردن له پاپا فرانسیس.
پاپا فرانسیس، رۆژی 7ی ئازار/ مارسی 2021، گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكومی و نوێنه‌ری پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه جیاوازه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لێكرا.
دوای پێشوازییه‌كه‌ش، سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له‌وێش سه‌ردانی كڵێسای تاهیره‌ی كرد، كه به هۆی داگیركارییه‌كانی داعش وێرانبووه و دوای نزیكه‌ی 4 ساڵیش له ئازادكردنی، هێشتا به وێرانی ماوه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقییه‌وه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه.
دواتریش پاپا فرانسیس، بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ و قوداسه، گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێر و به‌ر له‌وه‌ی بچێته یاریگای نێوده‌وڵه‌تی فرانسۆ هه‌ریری، سه‌ردانی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی كرد و له‌وێش دانیشتووانه‌كه‌ی، كه زۆرینه‌یان كریستیانن، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ بینینی پاپا فرانسیس.
پاپا فرانسیس، سوپاسی حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانی كرد، به‌رامبه‌ر پاراستنی به‌هاكانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و راشیگه‌یاند، كه هه‌رێمی كوردستان له كاتی شه‌ڕی داعش، وه‌ك برا پێشوازیان له كریستیانه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا كرد.
I have been humbled today by the warmth and joy of our people and visitors lining the streets to welcome His Holiness @Pontifex.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) March 7, 2021
To the security personnel, volunteers, churches and community leaders, and municipal services, thank you for your service and for keeping us safe -mb. pic.twitter.com/awFPjtZT1m