سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی ئافرەتانی کوردستان و جیهان دەکات
''لە ناخی دڵمەوە هیوایەکی باش بۆ ئافرەتانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بە گشتی دەخوازم''
K24- هەولێر:
سەرۆک مەسعود بارزانی لە رۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆک بارزانی لە تویتەکەی نووسیویەتی، لە رۆژی جیهانی ئافرەتان، لە ناخی دڵمەوە هیوایەکی باش بۆ ئافرەتانی کوردستان بەتایبەتی و جیهان بە گشتی دەخوازم.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەربڕینی رێز و پێزانین بۆ ئەو خزمەتەی ئافرەتان پێشکەشی مرۆڤایەتییان کردووە، ئەرکی هەموو لایەکمانە.
ئەمڕۆ هەشتی مارس، رۆژی جیهانی ئافرەتانە و لە تەواوی جیهان کار و چالاکی جیاواز بۆ زیاتر دابینکردنی مافەکانی ئافرەتان بەڕێوەدەچێت.