راگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆوە
وەزارەتی ناوخۆ رێنماییەکانی گەشتکردن بۆ هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو
K24- هەولێر:
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، پێویستە هاووڵاتی عێراقی و كەسانی بیانی پشكنینی كۆرۆنا ئەنجام بدەن 72 كاتژمێر بەر لە گەشت كردنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە پێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێویستە دەرئەنجامی پشكنینيان ''نێگەتیڤ'' بێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە هاووڵاتیانی عێراقی و كەسانی بیانی خۆیان كەرەنتین بكەن بۆ ئەو ماوەیەی كە وەزارەتی تەندروستی دەست نیشانی دەكات.
وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە ئەمڕۆەوە 08/03/2021، ئەم بڕیارە کاری پێدەکرێت.