نێچیرڤان بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ داوایەكی كازمی راگەیاند
"بۆ چاره‌سه‌رکردنی ریشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور"
K24 – ھەولێر
سەرۆكی ھەرێمی كوردستان پشتیوانی خۆی بۆ بانگەوازەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق راگەیاند، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی و چارەسەركردنی ریشەیی بۆ كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە تویتێكدا رایگەیاند: "پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور".
ئەمە دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ دووشەممە 8/3/2021 مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا گوتی: " "گفتوگۆی نیشتمانی" بانگهێشت ده‌كه‌م، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی، بۆئه‌وه‌ی رێككه‌وتنی كۆتایی له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتەكانیدا راشیگەیاند: "داوا له هێز و حزبه سیاسییه‌كانی ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان له‌به‌رچاو بگرن و له زمانی توند و گرژییه سیاسییه‌كانی دوور بكه‌ونه‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌كاتی دیاریكراودا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بده‌ین و ده‌رفه‌تی متمانه‌ی ده‌وڵه‌ت و سیستمی دیموكراتی به‌گه‌له‌كه‌مان بده‌ین".
پشتیوانی له بانگه‌وازی سه‌رۆک وه‌زیران به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) March 8, 2021