پەرلەمانی کوردستان وادەی دانیشتنی داهاتووی دیاری کرد
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە دەخاتەڕوو
K24- هەولێر:
دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە، 10/03/2021، دانیشتنی ئاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات.
بەرنامەی کاری دانیشتنەکە بەمجۆرەی خوارەوە دەبێت:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی په‌رله‌مانتار (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان)، په‌یوه‌ست به (ژینگه)، به‌پێی حوكمى خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ى (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێرق.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.