پشووەکانی حکومەت ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە
روونکردنەوە دەدرێت
K24- هەولێر:
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو رۆژ پشووی فەرمی راگەیاند، بەڵام ئەو دوو رۆژە ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، پێنجشەمەی ئەم ھەفتەیە و یەكشەممە ھەفتەی داھاتوو لە سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمییە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، بۆ مانگی ئادار، تەنها سێ رۆژی جەژنی نەورۆز، پشووی فەرمییە و پشووی فەرمی حکومەت، ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە.
لە خاڵی سێیەمی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردە، کە لە 14/01/2021 دەرچووە هاتووە: ''ناوەندەکانی خوێندن تەنها پابەند دەبن بە سێ رۆژ پشووی جەژنی نەورۆز و سێ رۆژ جەژنی رەمەزانی پیرۆز''.