کونسوڵی گشتی بەریتانیا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات
''بۆ ماوەیەکی زۆر لە یادمان دەمێنێتەوە''
K24- هەولێر:
جەیمس سۆرنتۆن، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر لە تویتێکدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە پاپا دەکات.
کونسوڵی گشتی نووسیویەتی: "سوپاس بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە سەردانی پاپای بۆ هەرێمی کوردستان رێکخست''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەردانێکی گرنگ بوو کە بۆ ماوەیەکی زۆر لە یادمان دەمێنێتەوە''.
کونسوڵی گشتی بەریتانیا بەشداری نوێژی قوداسی لە یاریگای فەرەنسو هەریری کرد و لەوبارەوەشەوە دەڵێت: "شەرەفمەندبووم بەشداری ئەو مەراسیمەم کرد. کۆمەڵگەی کریستیان لەگەڵ موسوڵمانەکان، ئێزدییەکان و ئەوانی دیکە بە ئاشتی دەژین لە هەرێمی کوردستان. ئەمە هەر بەردەوام بێت!''.
Thank you to the @Kurdistan Regional Government for successfully organising the Pope's visit to the #KRI. An important visit that will be long remembered. https://t.co/i0NHla7ILV
— James Thornton (@UKThornton) March 9, 2021