به‌دواداچوون بۆ كۆمپانیا بێمۆڵه‌ته‌كان ده‌كرێت
به‌شێك له كۆمپانیاكان تا ئێستا تۆمارنه‌كراون و له‌كاری بازرگانی به‌رده‌وامن و باج به حكومه‌ت ناده‌ن

K24- هه‌ولێر:
لیژنەکانی پەرلەمانی کوردستان بەدواداچوون بۆ ئه‌و کۆمپانیا بێمۆڵەتانه دەکەن، کە لە ھەرێمی کوردستان هه‌ن، بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی کە بازرگانی بە جگەرە و ماددە کھولییەکانەوە دەکەن.
له‌وباره‌یه‌وه به‌ختیار شوكری، ئەندامی لیژنەی بازرگانی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: بەشێك لە کۆمپانیاکان تۆمار نەکراون و پێویستە سەرچاوەکانی ئه‌و كۆمپانیایانه بدۆزرێنەوە، کە لە کوێ بازرگانی دەکەن، بۆیە لە ھەفتەی داھاتووە دەست بە بەدواداچوون بۆ ئامادەکردنی راپۆرتی تایبەت لەسەر ئەو بابەتە ده‌كه‌ن.
به‌گوته‌ی محه‌مه‌د ئیلخانی، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان، به‌گوێره‌ی ئەو بەدواداچوونەی لیژنه‌كه‌یان کردوویه‌تی، بە دەیان کۆمپانیاى بازرگانی ھەن، کە بازرگانی بەکاڵای ماوەبەسەرچوو و بێ کوالێتی دەکەن و تا ئێستاش تۆمار نەکراون، لە بەرامبەریشدا باج بە حکومەت نادەن، کە دواجار کاریگەری گەورەی لەسەر داھاتی ھەرێم ھەیە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لیژنەی بازرگانی و دارایی چەندین جار لە دەروازە سنوورییەکان و بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان بەدواداچوونیان بۆ کاری قاچاخچیه‌تی و بازرگانی بێمۆڵەتی کۆمپانیاکان کردووە لە ھەرێمی کوردستان، بەڵام لە تازەترین بەدواداچووندا لیژنەکان باس لەوە دەکەن، بەشێك لە کۆمپانیاکانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان بێ مۆڵەتن و تا ئێستا تۆمار نەکراون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له بازرگانیكردن به‌رده‌وامن.
H.B