ئەنجوومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی سێ بابەت کۆدەبێتەوە

بڕیار لەبارەی مۆڵەتی خوێندن دەدرێت

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

K24- هەولێر:

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بە سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی بۆ تاوتوێكردنی چەند بابەتێک ساز دەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، ئەنجوومەنی وەزیران، قسە لەسەر ئەم سێ بابەتە دەکات:

- خستنەڕووی راپۆرتێکی تایبەت بە ڕەوشی پێکهاتەکان و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان و سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هەرێمی کوردستان و پوختەی چالاکییەکانی و گرنگی ئەم سەردانە و دەرەنجامەکانی بۆ هەرێم.

- خستنەڕووی دوا ڕەشنووسی پڕۆژە پەیڕەوی پێدانی مۆڵەتی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بۆ دەنگدانی کۆتایی.

- خستنەڕووی ڕەشنووسی پڕۆژە یاسای (هەمواری پیادەکردنی یاسای بەڕێوەبردنی ئەوقاف ژمارە (64)ی ساڵی (1966)ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان - عێراق).