پاپا: لە دوای سەردانم بۆ عێراق پرسیارێکم بۆ دروستبووە
''دەمەوێت وەڵامەکەی بزانم''
K24- هەولێر:
پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، لە دوای سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئیدانەی ئەو کەسانە دەکات، کە چەک و تەقەمەنی بە تیرۆرستان دەفرۆشن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، پاپا رایگەیاندووە: "لە ماوەی سەردانەکەم، لە خۆم پرسی، کێ چەک دەفرۆشێتە تیرۆرستان''.
ئاماژەی بەوەشکردووە: "کێن ئەوان چەک دەفرۆشنە تیرۆرستان تاوەکو کۆمەڵکوژی پێ ئەنجام بدەن''.
پاپا دەڵێت: "ئەوە پرسیارێکە دەمەوێت وەڵامەکەی بزانم''.
نیگەرانی زیاتری خۆی دەربڕیووە و رایگەیاندووە: "ئەوانەی قاچاخچیەتی چەک دەکەن، دەبێت رۆژێک وەڵامی خودا بدەنەوە''.
پێنجی ئەم مانگە (ئادار)، پاپا فرانسیس سەردانی عێراقی کرد، دوو رۆژ دواتر هاتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر نوێژی قوداسی لە یاریگای فەرەنسو هەریری ئەنجامدا. لە درێژەی سەردانەکەی، سەردانی مووسڵی کرد و وێرانکاری ئەو شارەی لە نزیکەوە بینی.