بڕیاری نوێ له باره‌ی پشووی خوێندنه‌وه درا
پرۆسه‌ی خوێندن له پۆلی یه‌كه‌وه تا 11 له 12ی ئه‌م مانگه‌وه تا 24ی ئه‌م مانگه پشوو ده‌بێت و پۆله‌كانی 12 و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌وام ئاساییه.
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی خوێندن له پۆلی یه‌كه‌وه تا 11 له 12ی ئه‌م مانگه‌وه تا 24ی ئه‌م مانگه پشوو ده‌بێت و پۆله‌كانی 12 و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌وام ئاساییه.
جووتیار عادل، رێكاره نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له باره‌ی خۆپارێزی له كۆرۆنای نوێ راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
روونیشیكرده‌وه، لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆبوویه‌وه و دوای تاوتوێكردنی ره‌وشی ته‌ندرووستی ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
پوخته‌ی بڕیاره نوێیه‌كان:
تایبه‌ت به خوێندن:
یه‌كه‌م: پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به‌رده‌وام ده‌بن له خوێندن.
دووه‌م: له پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی تا 11ی ئاماده‌یی له 12ی مانگی سێ تا 24ی سێ پشوو وه‌رده‌گرن. به حكومی و ناحكومییه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان كردووه.
سێیه‌م: ئه‌و پۆلانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌یی ده‌كه‌ن، ته‌نیا بۆ تاقیكردنه‌وه ده‌چنه قوتابخانه.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی 20 نمره‌ییان ئه‌نجام نه‌داوه، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ونه دوای نه‌ورۆز.
پێنجه‌م: تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌رایی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به خشته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
شه‌شه‌م: قوتابخانه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌وامیان پشووه تا دوای نه‌ورۆز.
حه‌وته‌م: زانكۆ و په‌یمانگه‌كان رۆژمێری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هه‌یه و به پێی رۆژمێری خۆیان پشوو دیاری ده‌كه‌ن.
خۆپارێزی:
یه‌كه‌م: توندكردنی رێكاری به‌ستنی ماسك.
دووه‌م: رێگرتن له به‌كارهێنانی نێرگله له شوێنی داخراو كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی پێ نادرێت.
هاتووچۆ
یه‌كه‌م: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بێته هه‌رێم ده‌بێت تێستی 72 كاتژمێری كۆرۆنای هه‌بێت.
دووه‌م: ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌رێم، جگه له‌و تێسته‌ی هه‌یانه، ده‌بێت به شێوه‌ی هه‌ڕه‌می تێستیان لێ وه‌ربگیرێت. تیمی ته‌ندرووستی له بازگه‌كان ده‌بن. هه‌ر پێشێلكارییه‌ك هه‌بێت به تایبه‌تی كۆمپانیا گه‌شتیارییه‌كان، به توندترین شێوه سزا ده‌درێت و ده‌خرێته لیستی ره‌ش.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی ئیقامه‌یان هه‌یه و له هه‌رێم نیشته‌جێ نین، له ناوچه كوردستانییه‌كان، ئه‌وان ده‌بێت هه‌فته‌ی جارێك تێستی كۆرۆنا بكه‌ن و پێشكه‌شی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری بكه‌ن.
نه‌ورۆز
سه‌باره‌ت به پرسی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له رۆژانی نه‌ورۆزدا، گوته‌بێژی حكومه‌ت رایگه‌یاند، به‌ر له نه‌ورۆز لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ده‌بێت بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشه‌كه و تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نه‌دراوه.
مووچه
جوتیار عادل جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌نده به دابه‌شكردنی مووچه له كاتی خۆیدا و هه‌ر سی رۆژ جارێك و بۆیه له 25ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
پوولی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره
سه‌باره‌ت به‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی توركیا له دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی پوولێك ده‌ری بڕیوه، جووتیار عادل گوتی: ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا كارێكی پێشنیازكراوی ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاره و پێشنیازیان كردووه و هیچ كام له‌و نموونانه‌ی كه پێشنیازكراون، پهسندنهكراون و پولی ره‌سمی نین.
روونیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ژماره 19ی ساڵی 2011، رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ هه‌ر كارێكی له‌و جۆره و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پابه‌ندبوون به ده‌ستووری عێراق و رێزگرتن له سه‌روه‌ری عێراق و وڵاتانی دراوسێ و یاسا كارپێكراوه‌كان بڕیار له باره‌ی پوله‌وه ده‌دات و ئه‌وه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه ته‌نیا نموونه‌ی پێشنیازكراون و ره‌سمی نین.