مه‌لا به‌ختیار: رێككه‌وتنی ستراتیژی ده‌سكه‌وتی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا

مەلا بەختیار: سەردانەكەی پاپا دەروازەیەكی سۆزی رای گشتی جیھانی كردەوە بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی كورد

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

K24 – ھەولێر:

مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند رێككەوتنی ستراتیجی دەستكەوتی گەورەی بەدەستھێنا.

مەلا بەختیار له‌ باره‌ی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی گوتی:"ئەو رێككەوتنەی لە نێوان كاك مسعود و مام جەلال ئەنجامدرا و گەیشتە رێككەوتنی ستراتیژی تا دوای رووخانی رژێمی عێراق بەردەوامبوو و دەستكەوتی گەورەی تێدا بەدیھات".

گوتیشی: "بەڵام بەداخەوە، ئێستا ھەندێك لە كێشەكان ماون چارەسەر بكرێن و ھەردوولا وەك پێویست بەرنامەی چارەسەركردنی كێشەكانیان نییە، بەڵام ئومێدەوارم بە ھیمەتی ھەموو لایەك ئەو كێشانەش چارەسەر بكەین".

لە بارەی سەردانەكەی پاپا و ھۆكاری رەخنەی ھەندێك لایەن، مەلا بەختیار گوتی: ھۆكارەكە ئایدۆلۆجیە، ئه‌گینا باشترین سەردان بوو، بەڕای من دەروازەیەكی سۆزی رای گشتی جیھانی كردەوە بەرامبەر بە پرسی نەتەوەیی كورد".