مینی چێندراوی پەکەکە پێشمەرگەیەک شەهید دەکات
برینداریش هەیە
K24- هەولێر:
لە سیدەکان سەر بە پارێزگای هەولێر، بەهۆی بۆمبێکی چێندراو کە چەکدارانی پەکەکە چاندوویانە، پێشمەرگەیەک شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، دوو پێشمەرگەکە بەناوەکانی مزەفەر فەرهاد حەسەن و تاریق قادر ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانیان پێبووە، مینەکەیان پێدا تەقیووەتەوە.
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، برینی بریندارەکە سەختە و کەسوکاری لە بنکەی تەندروستی سیدەکان کۆبوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری نيسان پاتروڵ بووە و له گەروى سنگا، كه دەکەوێتەوە نێوان قۆپی هاجەر و بێرکم، مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە.