كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی دووشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.






