هاوپەیمانان باس لە چاکسازییەکانی پێشمەرگە دەکەن

بەرپرسانی ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و هۆڵەندا لەوبارەوە کۆبوونەوە

کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لەبارەی پرۆگرامی چاکسازیی پێشمەرگە
کۆبوونەوەی هاوپەیمانان لەبارەی پرۆگرامی چاکسازیی پێشمەرگە

K24- هەولێر:

هانس ئەیکەربوم، کونسوڵی گشتی نێزەرڵاندس (هۆڵەندا) لە هەولێر لە تویتێکدا باس لە پرۆگرامی چاکسازیی لە ریزی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات.

لە تویتێکدا کە لە هەژماری خۆی بڵاویکردووەتەوە، کونسوڵی گشتی رایگەیاندووە، دیدارێکی بنیادنەرمان لەگەڵ راوێژکارانی سەربازیی و دیبلۆماسی وڵاتانی بەریتانیا، ئەمەریکا، ئەڵمانیا و نێزەرلاندس لەبارەی پرۆگرامی چاکسازیی پێشمەرگە هەبوو.

ئاماژی بەوەشکردووە، گرنگ بوو باسمان لە هەوڵەکان بۆ بەجێگەیاندنی چاکسازییەکە کرد و باسیشمان لەوە کرد چۆن هەنگاوی زیاتر بەو ئاراستەیە بنێین.

لە دوای جەنگی دژ بە داعش، هێزە هاوپەیمانان لە رێگای پرۆگرامێک دەستیان بە مەشقپێکردن هێزەکانی پێشمەرگە کرد و دواتر پرۆگرامێکی چاکسازییان لەناو ریزەکانی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند.