نێچیرڤان بارزانى: له‌ده‌ستدانی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه
سه‌رۆكی هه‌رێم: كه‌مال مه‌زهه‌ر هەموو ژیانی بۆ تۆمارکردن و راستکردنەوەی زانستییانەی مێژووی گەلەکەی تەرخان کرد، گەنجینەیەکی بەنرخی بۆ بەجێهێشتین
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد، دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد و جه‌ختی كرده‌وه، لە دەستدانی د. کەمال مەزهەر، خەسارەتێکی گەورەیە و خوالێخۆشبوو گەنجینەیەکی بەنرخی بۆ بەجێهێشتین.
ده‌قی سه‌ره‌خۆشی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی د. كه‌مال مه‌زهه‌ر:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دواییی زانا و مێژوونووسی گەورەی کورد پرۆفیسۆر د. کەمال مەزهەرم پێگەیشت.
خوالێخۆشبوو هەموو ژیانی بۆ تۆمارکردن و راستکردنەوەی زانستییانەی مێژووی گەلەکەی تەرخان کرد و لەو رێگەیەوە خزمەتێکی مەزنی بە نەتەوە و نیشتمانەکەی کرد و گەنجینەیەکی بەنرخی بۆ بەجێهێشتین.
لە دەستدانی د. کەمال مەزهەر، خەسارەتێکی گەورەیە و بەو بۆنە خەمناکەوە هاوخەمیی خۆمان بۆ بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەردەبڕین. لە خوای مەزن داواکارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەیی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
2021/3/16
H.B