ئاماری كوژراوانی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی، ئاماری كوژراوانی ریزه‌كانی حه‌شدی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه راگه‌یاند.

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی باڵای حه‌شدی شه‌عبی، ئاماری كوژراوانی ریزه‌كانی حه‌شدی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه راگه‌یاند.
سوڵتان موسه‌وی، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی كاروباری ئیداری له حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (16ی ئازار/ مارسی 2021)، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا (42) چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراوون.
هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی رابردوودا (146) چه‌كداری حه‌شد كوژراوون، به‌ڵام له (2019) دا (208) چه‌كدار كوژرابوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له ریزی پارێزگاكانی عێراقدا، پارێزگای به‌سره، پله‌ی یه‌كه‌می له زۆری ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ر به حه‌شد به‌ركه‌وتووه.
سه‌رچاوه: NNC