یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندی عێراق كەمبووەتەوە
یەدەگی دراوی بیانی عێراق نزیكەی 56 ملیار دۆلارە
K24 – ھەولێر:
بانكی ناوەندی عێراق ئاشكرایكرد، یەدەگی دراوی بیانی لە بانكەكەیان گەیشتووەتە نزیكەی 56 ملیار دۆلارە.
بانكی ناوەندی لەراگەیاندراوێكدا بڵاویكردووەتهوه، بەراورد بە ساڵی 2020 بڕی یەدەگی دراوی بیانی له بانكی ناوەندی %20 كەمیكردووە و كۆی پارەكەش نزیكەی 56 ملیار دۆلارە، بەو شێوەیەش ھێشتا بڕەكە لەئاستێكی پێویستدایە.
بانكی ناوەندی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ھەوڵدەدات پارێزگاری لە سەقامگیركردنی بازاڕی دراوەكان بكات و نرخەكان جێگیربكات، ھەروەھا ھۆكاری كەمكردنەوەی خستنەبازاڕی دۆلار لە بازاڕەكان، بۆ دابەزاندنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە.
عێراق لە ساڵی رابردوودا بۆ دابینكردنی مووچە، پارەی یەدەگی ناوەندی بەكارھێناوه.