پارێزگای سلێمانی رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

شەقامێکی سەرەکی چەند رۆژێک دادەخرێت

کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی
کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی

K24- سلێمانی:

لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و لیژنەی باڵای ئارامیی سلێمانی کۆبوونەوە و چەند بڕیارێکیان دەکرد.

بەگوێرەی نووسراوی فەرمی لیژنەکە، دەبێت هاووڵاتیان پابەند بن بە بەیانی ژمارە 10ـی وەزارەتی ناوخۆ و هەموو جۆرە کۆبوونەوە و ئاهەنگێک لە رۆژانی نەورۆز قەدەغەیە.

هەروەها، لە 19 تاوەکو 21 ئادار، شەقامی سالم لە یانەی ئەندازیارانەوە تاوەکو بەردەم هۆتێلی سلێمانی پاڵاس، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی تێدا قەدەغە دەکرێت.

دەقی بڕیارەکان:

نووسراو
نووسراو