سەرۆکی وڵاتێک کۆچی دوایی کرد

''بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا''

سەرۆکی کۆچکردوی تانزانیا
سەرۆکی کۆچکردوی تانزانیا

K24- هەولێر:

جۆن ماگوفولی، سەرۆکی وڵاتی تانزانیا لە تەمەنی 61 ساڵی ''بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا'' کۆچی دوایی کرد.

حکومەتی ئەو وڵاتە هۆکاری مردنی سەرۆکی تانزانیای بۆ نەخۆشی دڵ گەڕاندووەتەوە، بەڵام ئۆپۆزسیۆن دەڵێت، هۆکاری مردنەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و چەند رۆژێکە لە کینیا چارەسەر وەردەگرێت.

ماوەی 14 رۆژ ماتەمەینی گشتی لە تانزانیا رادەگەیەنرێت و ئاڵای وڵاتەکە بۆ نیوە دادەگیرێت.

سامیا سولهو، جێگری سەرۆک، بە گوێرەی دەستووری ئەو وڵاتە، دەچێتە جێگای سەرۆک و خولی سەرۆکایەتییەکەی کە ساڵی پار دەستیپێکرد تەواو دەکات.

سەرۆکی کۆچکردوی تانزانیا، لە ساڵی 1959 لە دایکبووە، لە زانکۆی دار سالام کیمیا و بیرکاری خوێندووە. لە ساڵی 2015، بۆ یەکەمجار وەکو سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرا.