ئاگادارییەک بۆ تەواوی دانیشتووانی هەولێر

گوێبیستی چەند تەقینەوەیەک دەبن

هەولێر
هەولێر

K24- هەولێر:

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە رێگای کوردستان24 هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە: "لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 3:30 خولەکی پاشنیوەڕۆ گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورە دەبن''.

وتەبێژی پۆلیس رایگەیاند: ''ھێزەکانی ھاوپەیمانان چەند تەقەمەنیەکی ماوە بەسەرچووی سەربازیی لەناو دەبەن تکا دەکەین کە تووشی ھیچ دڵەڕاوکێیەک نەبن''.