شاندی دانووستانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ "حه‌لبووسی" كۆبووه‌وه
حه‌لبووسی و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی (2021) ده‌ر‌بڕیووه

K24- هه‌ولێر:
شاندنی دانووستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تی "قوباد تاڵه‌بانی" له‌گه‌ڵ "محه‌مه‌د حه‌لبووسی" سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) كۆبووه‌وه، دواتر شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی و یه‌كێتی كۆبووه‌ته‌وه.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كرد، حه‌لبووسی و هاوپه‌یمانه‌كه‌ی پشتیوانی خۆیان بۆ پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی (2021) ده‌ر‌بڕیووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شاندی دانووستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان، كه له ماڵی "هادی عامری" بووه، له‌سه‌ر بودجه رێككه‌وتوون، هه‌رچه‌ند لایه‌نه شیعییه‌كان داوای راده‌ستكردنی (460) هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی رۆژانه‌یان كردووه، به‌ڵام شاندی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌قێك رێككه‌وتوون، بڕیاره دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی گۆڕان، كه به جیا له‌گه‌ڵیان كۆبوونه‌ته‌وه، زانیاری نوێ بخه‌نه‌ڕوو.
رێككه‌وتنی نوێی بودجه‌ی (2021)، ده‌قێكی نوێی ده‌بێت، كه تێكه‌ڵی ده‌قه‌كه‌ی پێشنیازكراوی لایه‌نه شیعییه‌كانه، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ری كۆك بوون.
به‌شێك له ده‌قه نوێیه‌كه‌ی بودجه‌ی (2021)، راده‌ستكردنی (460) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه له رێگه‌ی كۆمپانیای سۆمۆوه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی ده‌ستحه‌قی كۆمپانیاكان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و ئه‌و بڕه‌ی تێچووه‌ی بۆ كۆمپانیاكانه، له‌و بڕه‌یه ده‌درێت، كه كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی ده‌كات، واته هه‌مان ئه‌و بڕه‌ی پێشوو ده‌كات، كه (250) هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه‌یه، كه پێشتر له‌سه‌ر رێككه‌وتوون.
بڕیار ئه‌مشه‌و لیژنه‌ی دارایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021) كۆببێته‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه، بۆ په‌رله‌مانی ده‌نێرن و ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت.
د.ی