وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كات
"ده‌خوازم نه‌ورۆز له‌دایكبوونی رۆحێكی نوێبوونه‌وه بێت و به‌ره‌و رۆژانێكی باشتر رێنماییان بكات"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی نوێی كوردی، په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
بلینكن ئه‌مڕۆ شه‌ممه (20ی ئادار/ مارسی 2020) رایگه‌یاند، نه‌ورۆز رۆژی هیوا خواستنه بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر، راشیگه‌یاند هیوادارین رۆحی رابوونی و نوێبونه‌وه‌ی نه‌ورۆز به‌ره‌و رۆژانێكی باشترمان ببات، له په‌یامه‌كه‌یدا هاتووه: "پیرۆزبایی هاتنی ئه‌م رۆژه له‌سه‌رجه‌م ئه‌و گه‌لانه ده‌كه‌م، كه جه‌ژنه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ورۆز رۆژی خوشویستن و خواردنی شیرینی و رۆژی دۆستانه".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا:
به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌مه‌وێت له ناخی دڵمه‌وه ئاوات بۆ هاتنی نه‌ورۆزێكی به‌خته‌وه‌ر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، كه ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز راده‌گرن، بخوازم، له گه‌لانی ئێران و گه‌لانی دیكه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا و ئه‌مه‌ریكا. دیاره یه‌كه‌م رۆژی به‌هار و نه‌ورۆز كاتی ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ خێزان و هاوڕێیاندا كۆببنه‌وه، چێژ له‌خوانێكی هاوبه‌ش و خواردنی شیریندا وه‌ربگرن.
ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی ساڵی رابردووه و به په‌رۆشه‌وه پێشوازیكردنه له‌ساڵی داهاتوو، ده‌خوازم نه‌ورۆز له‌دایكبوونی رۆحێكی نوێبوونه‌وه بێت و به‌ره‌و رۆژانێكی باشتر رێنماییان بكات.
د.ی