شاندی حکومەتی هەرێم دەگەڕێتەوە بەغدا

''بۆ گفتوگۆ لەبارەی پشکی هەرێم''

شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دانوستان لەگەڵ بەغدا

K24- هەولێر:

بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە بودجەی گشتی عێراق، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

سەمیر هەورامی، گوتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کوردستانی24ـی راگەیاند، بەمەبەستی تەواوکردنی گفتوگۆکان لەبارەی رێککەوتن لەسەر رەشنووسی نوێی ماددەی ١١ی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، لە پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەمنزیکانە دەچێتەوە بەغدا.

هەورامی گوتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی یەکێک لەو دوو پێشنیازە لەبارەی ماددەکەوە خراونەتەڕوو دەربڕیوە.

بڕیارە سەرەتای حەفتەی داهاتوو، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەی یاسای بودجە کۆببێتەوە.