سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوا له ئه‌وروپا ده‌كات هه‌ڵوێستی دژ به توركیا و ئه‌ردۆغان نیشان بده‌ن
ماكرۆن: ده‌بێت پێگه‌ی توركیا له ناتۆ روون و ئاشكرا بێت و هه‌ڵوێستی توندیش به‌رامبه‌ر ئه‌ردۆغان بگیرێته‌به‌ر
K24- هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: زۆر گرنگه پێگه‌ی توركیا له هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" روون و ئاشكرا بێت و داواشی له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد، رێكاره‌كانیان له دژی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا توندتر بكه‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی ماكرۆن له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا هاتوون، كه شه‌وی رابردوو له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "فرانس 5" بڵاوبكرایهوه و دووپاتیكرده‌وه، پێویسته لایه‌نه ئه‌وروپییه‌كان له‌میانه‌ی لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ناتۆدا رێكاره‌كانی دژ به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا توندتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: "ناكرێت له‌ناو هاوپه‌یمانی ناتۆدا هه‌موو كارێك ئه‌نجام بدرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كارانه‌ی له چه‌ند مانگی رابردوودا توركیا ئه‌نجامیداون".
ماوه‌یه‌كه گۆژی و ئاڵۆزی له دیپلۆماسیه‌تی نێوان پاریس و ئه‌نقه‌ره‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، له‌كاتێكدا هه‌ردوو وڵات ئه‌ندامی ناتۆن، به‌ڵام له زۆرێك له پرسه‌كاندا ناكۆكن، به‌تایبه‌ت پرسه‌كانی لیبیا، سووریا و رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست.
به‌مدواییانه لێدوانه دژیه‌كه‌كانی نێوان ماكرۆن و ئه‌ردۆغان توندتر بوونه و گه‌یشتوونه‌ته ئاستێك، كه له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا ئه‌ردۆغان جه‌خت له‌سه‌ر گومانی خۆی له "ته‌ندروستی ده‌روونی" ماكرۆن بكاته‌وه.
جێگای ئاماژه‌یه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له 2ی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، كه دانوستانێكی بونیادنه‌ری له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن ئه‌نجامداوه، ئه‌مه‌ش دوای ماوه‌یه‌ك له گرژی و ئاڵۆزی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
سه‌رچاوه: "France tv info"
H.B