وه‌زیرێكی عێراقی تووشی كۆرۆنا بوو
پشكنینه‌كانی پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون و خراوه‌ته ژێر چاودێری پزیشكی

K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كانی كۆرۆنای عه‌دنان درجال، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ ده‌رچوون و تووشبوونی ئه‌و وه‌زیره عێراقییه به‌و په‌تایه پشتڕاست كرایه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكیی ئاگادار، كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینه‌كان تووشبوونی عه‌دنان درجال، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقیی به په‌تای كۆرۆنا پشتڕاست كردووه‌ته‌وه و ئێستا ته‌ندروستییه‌كه‌ی جێگیره.
هه‌روه‌ها گوتی: درجال كه ته‌مه‌نی 62 ساڵه، بۆ ماوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرێت و پێشبینی ده‌كرێت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام بێت، دواتر ئه‌گه‌ر تیمه پزیشكییه‌كان له سووكی حاڵه‌ته‌كه‌ی دڵنیا بوونه‌وه، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، عه‌دنان درجال له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه راگه‌یاند، كه له دۆخی ته‌ندروستی ئه‌ویان پرسیوه.

ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه كێرڤی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له عێراق به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و له دوایین ئاماری 24 كاتژمێری‌دا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه راگه‌یه‌ندرا، 6 هه‌زار و 51 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران و تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووان له عێراق گه‌یشتووه‌ته‌وه 809 هه‌زار و 92 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 هه‌زار و 95 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بۆ رێگریكردنیش له ته‌شه‌نه‌كردنی زیاتر، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له زۆربه‌ی ناوچه‌كان راگه‌یه‌ندراوه و رێككاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاكه توندتر كراون.
H.B