یاریزانێکی یانەی لازیۆ کۆچی دوایی کرد

یانەی لازیۆ
یانەی لازیۆ

 

K24-هەولێر

دانیێل گۆرینی، یاریزانی لاوی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا شەوی رابردوو بە هۆی روداوێکی هاتوچۆ لە شاری رۆمای پایتەختی ئەم وڵاتە کۆچی دوایی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی لازیۆ بڵاویکردووە کە شەوی رابردوو 24ی مارسی 2021 دانیێل گۆرینی یاریزانی لاوی یانەکەیان بە هۆی روداوێکی هاتوچۆ لە شاری رۆما کۆچی دوایی کردووە، ئەو یاریزانە 19 ساڵانە پێشگەیشتووی ئەکادیمیای یانەکەیان بووە و ماوەیەک لە چەند یانەیەکی دیکەی وڵاتەکەیان یاریی کردووە.

روگانی لە ئەکادیمیای یانەی لازیۆ دەستی پێکرد و لە ساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی تۆرینۆ کرد و دواتر درێسی یانەکانی فیۆرێنتینا و سپێزیاشی لەبەر کرد و پاشان گەڕایەوە یانەکەی و یاریی بۆ هەڵبژاردەی خوار تەمەن 15 و 16 ساڵی وڵاتەکەشی کردووە.

دانیێل روگانی یاریزانە لاوەکەی یانەی لازیۆ
دانیێل روگانی یاریزانە لاوەکەی یانەی لازیۆ