ئالابا بۆ یەکەمجار باس لە دەنگۆی پەیوەندی کردن بە ریال مەدرید دەکات
K24-هەولێر
دەڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا باسی لە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا کرد.
ئالابا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاریی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر سکۆتلەندا گووتی '' راستە لە ماوەی رابردوو چەند دەنگۆیەک لەسەر پەیوەندی کردنم بە ریزەکانی یانەی ریال مەدرید بڵاوبووەتەوە، بەڵام من هیچ گرنگی بەم دەنگۆیانە نادەم، پێویستە چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی بزانین لە داهاتوو چی روو دەدات، ئەوەی ئێستا بیری لێدەکەمەوە ئەوەیە کە لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەم بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکەم ''.
فابریزیۆ رۆمانۆ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت ماوەیەک پێش زانیاریی ئەوەی دەستکەوتووە کە ئالابا بە فەرمی لەگەڵ ریال مەدرید گەیشتووەتەوە رێکەوتن و بەم زوانە گرێبەستەکەی کە تاوەکو ساڵی 2024 ئاشکرا دەکرێت.