ئهوروپا میلی كاتژمێر دههێنێته پێشهوه
بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو (28ی ئازار/ مارسی 2021) له ئهوروپا كار به كاتی هاوینه بكرێت و یهك كاتژمێر میلی كاتژمێرهكان پێشدهخرێت.

K24 – برۆكسل:
بڕیاره رۆژی یهكشهممهی داهاتوو (28ی ئازار/ مارسی 2021) له ئهوروپا كار به كاتی هاوینه بكرێت و یهك كاتژمێر میلی كاتژمێرهكان پێشدهخرێت.
به گوێرهی بڕیارهكه، بهرهبهیانی رۆژی 28ی ئازار، كاتژمێر (02:00)، میلی كاتژمێرهكان یهك كاتژمێر پێش بخرێن. بهو هۆیهوه ئهوروپاییهكان كاتژمێرێك كهمتر دهخهون و رۆژ كاتژمێرێك درێژ دهبێت.
به گوێرهی ئامارهكان، تهنیا له ئیتاڵیا له نێوان ساڵانی 2004 تا 2020 بڕی 700 ملیۆن یۆرۆ له خهرجكردنی وزه گهڕاوهتهوه.
یەکێتی ئەوروپا داوا دەکات کاتێکی یەکگرتوو هەبێت و گۆڕینی کاتی زستانە و هاوینە نەمێنێت، ئەو پێشنیازەش لە ساڵی 2018 وە کراوەو پێویستە لە 85%ی دەنگی پەرلەمانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.
جگە لە ئیتاڵیا کە خوازیاری لابردنی ئەو گۆڕانگارییە نییە و مانەوەی لە بەرژەوەندی وڵاتە، وڵاتانی فەرەنسا، ئەڵمانیا، فینلەندا، لیتوانیا، سویسرا و ئێستۆنیا رازامەندیان دەربڕیوە بۆ هەبوونی یەک کاتژمێری بێ گۆڕانگاری بە درێژایی ساڵ. ئەوانەی زۆر پێداگیری دەکەن وڵاتانی باکووری ئەوروپان، کە نزیکی جەمسەری باکوورن و کاتی رووناکیان زۆربەی کاتەکانی رۆژ دەبێت و رووناکیان زۆرترە لەچاو وڵاتانی تری ئەوروپا.
هەڵمەتی بیرۆکەی لابردنی کاتی هاوینە و زستانە رەهەندی زانستی یان باشتر تەندروستی هەیە، بەپێی هەندێک توێژینەوە کە لە ئەوروپا کراون، گۆڕینی کات دەبێتە دروستبوونی سترێس و تێکچوونی باری دەروونی دانیشتوان، بە تایبەتیش گۆڕین بۆ کاتی زستانە کە کاتژمێرێک خەو زیاتر دەبێت و کاتی تاریکیش بە رۆژ زیاتر دەبێت.
رۆژانی کورت دەبێتە هۆکاری زیادبوونی خەمۆکی بە درێژایی کاتی زستانە. لەهەمانکاتدا کاتی هاوینەش کاریگەری نەرێنی هەیە، بەهۆی درێژی کاتی رۆژ و روناکی زیاترە و کاتی خەو کەمتر دەبێتەوە.