لیڤه‌رپوول به ناچاری ده‌ستبه‌رداری 5 یاریزانی ده‌بێت
به‌رزی مووچه‌ی یاریزانانه‌كانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، دڵه‌ڕاوكێی له‌لای خاوه‌نی یانه‌كه دروست كردووه و ناچار كردووه به‌زووترین كات لیستێكی پێنج یاریزانی ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه ده‌ستبه‌رداریان ببێت، به‌ڵام له لیسته‌كه‌دا ناوی محه‌مه‌د سه‌ڵاح نابینرێت كه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوو له یانه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری ئینگلیزی له راپۆرتێكیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه جۆن هێنری خاوه‌نی یانه‌ی لیڤه‌رپوول و كۆمه‌ڵه‌ی ڤینوا سپۆرت داوایان كردووه مووچه به‌رزه‌كان كه‌م بكرێنه‌وه كه‌وا پێویست ده‌كات چه‌ند یاریزانێك له‌پێناو دابینكردنی مووچه بكرێنه قوربانی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه پێنج یاریزان له رێگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌م هاوینه له لیڤه‌رپوول بچنه ده‌ره‌وه، له‌پێناو دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی په‌یكه‌ری تیپه‌كه و رێكخستنه‌وه‌ی مووچه‌كان، كه جگه له لیڤه‌رپوول زۆرینه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی قه‌یرانی دارایی بوون.
له‌نێو ئه‌و پێنج یاریزانه‌ی كه به‌ربژێر كراون محه‌مه‌د سه‌ڵاح ئه‌ستێره میسریه‌كه نابینرێت، ئه‌و پێنج یاریزانه بریتین له ڤایناڵدۆم، چامبه‌رله‌ین، شاكیری، ئۆریگی و جوێل ماتیپ.
میره‌ر و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی ئینگلیزی له‌نێوانیان پێگه‌ی لیڤه‌رپوول ئیكۆ ئاماژه‌یان به‌وه كردوه به‌رپرسانی لیڤه‌رپوول له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌رداربوونی له‌م پێنج یاریزانه سوورن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی رۆدریگۆ دی پۆلی ناوه‌راستكاری یانه‌ی ئۆده‌نێزی ئیتاڵی كه ئه‌م یاریزانه له مانگی یۆنیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و لیڤه‌رپوول ده‌یه‌وێت بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ڤایناڵدۆم، هه‌رچه‌نده بارسێلۆناش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه ده‌دات.