ژنه‌كه‌ی رێگه نادات سێرجیۆ رۆمیرۆ بچێته ئه‌م یانه‌یه
خێزانه‌كه‌ی سێرجیۆ رۆمیرۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد رێگری له چوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ یانه‌ی بۆكاجۆنیۆرز ده‌كات و پێداگیری له‌سه‌ر پیاوه‌كه‌ی ده‌كات له ئه‌ورووپا بمێنێته‌وه.
سێرجیۆ رۆمیری ته‌مه‌ن 34 ساڵ له هاوینی 2015 له یانه‌ی سامپدۆریای ئیتاڵیا روویكرده یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان له كۆی 61 یاری 27 گۆڵی لێكراوه و 39 كلین شیتی تۆمار كردووه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مان یونایتد كۆتایی دێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد پلانی داناوه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی سێرجیۆ رۆمیرۆی ئارجێنتینا، به‌ڵام ئه‌و گۆڵپارێزه له كورسی یه‌ده‌گی مان یونایتد بێزار بووه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه خولی ئارجێنتینا.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئیلینا گارسیای خێزانی سێرجیۆ رۆمیرۆ شكست به رۆیشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی بۆ خولی ئارجێنتینا دێنێت و پێداگیری ده‌كات كه ده‌بێت له خوله‌كانی ئه‌ورووپا بمێنێته‌وه و چه‌ندانجاریش ئیلینا له ئینستاگرامی خۆی ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی مان یونایتد گرتووه كه رێگه به رۆمیرۆ ناده‌ن به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات و به ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆی ده‌ربكه‌وێت.
ئیلینا گارسیا ته‌مه‌نی 43 ساڵه و به حه‌وت ساڵ له رۆمیرۆی هاوسه‌ری گه‌وره‌تره كه له 2008 به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان كرد و خاوه‌نی دوو منداڵن به ناوه‌كانی (چلۆی و یازمین).